هەواڵ و چالاکی
ئەندازیار خێڵان عبدالرحمن میرزاحسن بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە پێشوازی لە ڕێکخراوی میید فاوندەیشن(MEED FOUNDATION)
ڕۆژی دووشەممە(٢٠٢٣/٩/٤) ئەندازیار خێڵان عبدالرحمن میرزاحسن بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە پێشوازی کرد لە ڕێکخراوی میید فاوندەیشن(MEED FOUNDATION) .
ڕێکخراوەکە کار دەکات لە بواری گەشەپێدانی ئابووری ،کە بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پشتگیری توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی پێویست دەکات بۆ پتر برەودان و بووژانەوەی کەرتەکانی ئابووری لە هەردوو سێکتەری گەشتوگوزار و کشتوکاڵ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پشتگیری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجەی بۆ کارەکانیان ڕاگەیاند لەکاتێکدا سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە هەبوونی ناوچەی هەورامان و شارەزوور هەلی گەشەپێدانی بواری گەشوگوزار و کشتوکاڵ تێیدا زۆر گونجاوە بۆ بەدەست هێنانی داهاتی باشتر بۆ هاونیشتمانیانی ئەم سنوورە.