لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە دوو تاقیگەی زانستی لە بواری ئەندازیاریدا كرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ۲٤ی ۷ی ۲۰۲۳ بە ئامادەبوونی د. مەهاباد کامیل عەبدوڵڵا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ وئەندازیار خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە و نووسینگەی راوێژكاری ئەندازیاری و هەردوو تاقیگەی زانستی( تاقیگەی خاک و تاقیگەی کەرەستەی بیناسازی) لەناو بینای زانکۆی هەڵەبجە کرایەوە.
بە كردنەوەی ئەو دوو تاقیگە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی دوو تاقیگەی پێشكەوتوو، كە تاقیگەیەکیان تایبەتە بە پشکنینی کەرەستەی بیناسازی، ئەم تاقیگەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی و بەگوژمەی ۲۱۷ملیۆن دینار دروستکراوە، لەم تاقیگەیەدا سەرجەم ئەو ئامێرانە هەن، کە تایبەتن بە پشکنینی کەرەستەی بیناوە وەک (بلۆک ، چیمەنتۆ، خشت ، بەرد ، کاشی ، شیش ) .
ئەم تاقیگەیە خۆی ئەبینێتەوە لەو ئامێرانەی، کە بۆ پشکنینی خاک بۆ پرۆژەکانی ڕێگاوبان و بیناو بەنداوەکان بەكاردەهێنرێت و پێشكەوتووترین ئامێری سەردەمی لەو بوارەدا تێدایە .