یەکەمین ڕاهێنانی کرداری بۆ تیمی وەڵامدانەوەی خێرایی مرۆیی RRU بەڕێوە چوو
ڕۆژی چوارشەممە، ۱٥ـی ئابی ۲۰۲۳، بە بەشداری بەڕێزان ( سلام اولقادر ، سوهام غەفوور) کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ، دەستکرا به ئەنجامدانی یەکەمین ڕاهێنانی کرداری بۆ تیمی وەڵامدانەوەی خێرایی مرۆیی RRU لە پارێزگای هەڵەبجە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژی خایاند.
ئەم ڕاهێنانە تایبەتە بە چۆنیەتی ڕزگارکردن و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان لە کاتی کارەساتەکان وەکو ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوی هاتووچۆ و لافاو و فریاگوزاری سەرەتایی و چەندین ڕاهێنانی تر، کە لەلایەن ڕاهێنەرانی پەیمانگای بەرگری شارستانی و بە پاڵپشتی ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری تەکنیکی THW ئەنجام دەدرێت.
جێگای باسە، تیمی وەڵامدانەوەی خێرایی مرۆیی RRU لە پارێزگای هەڵەبجە، لە ساڵی ٢٠٢٢ دامەزراوە و هەموو کەل و پەل و ئۆتۆمبیلی تایبەتیان بۆ دابین کراوە، و پاڵپشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەردەوام دەبێت.