شارەوانی بیارەهەواڵ و چالاکی
بەسەر کردنەوەی قۆناغی دووەمی پرۆژەی چاکردن و بەردرێژکردن ودروستکردنی نافورە لەشەقامی سەرەکی ناوبازاری بیارە
ئەمڕۆ یەک شەممە (٢٠٢٣/٨/١٣) بەڕێز ئەندازیار خێڵان عبدالرحمن میرزاحسن بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە بە یاوەری بەڕێز (حمید بارام )بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەو بەڕێز سەرۆکی شارەوانی بیارە ، قۆناغی دووەمی پرۆژەی چاکردن و بەردرێژکردن ودروستکردنی نافورە لەشەقامی سەرەکی ناوبازاری بیارە ی بەسەر کردەوە ،
پرۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و بەشێوازی جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆ لە لایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و سەرۆکایەتی شارەوانی بیارە جێبەجێ دەکرێت.