بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی تایبەت بە ماستەرپلانەكانی شار و شارۆچكەكان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/8/2023، لە دیوانی وەزارەت، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوار كۆبوونەوەی تایبەت بە ماستەرپلانەكانی شار و شارۆچكەكان بەڕێوەچوو:
بەشداری بەڕێز ( زانا حمە شەریف) سەرۆکی شارەوانی بیارە بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان،لە كۆبوونەوەیەکی تایبەت بە، دەستپێكردنەوەی پرۆژە وەستاوەكانی ماستەرپلان كە بەهۆی دۆخە نەخوازراوەكان و قەیرانی داراییەوە زیاتر لە 10 ساڵە وەستاون، هەروەها دانانی ماستەرپلان بۆ ئەو شار و شارۆچكانەی تاكوو ئێستا ماستەرپلانیان نییە یان گرفتیان هەیە، هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان تاوتوێكران.
وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، ئاماژەی بە فراوانبوونی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كرد و جەختی كردەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت ئەو گرفتانەی بەهۆی نەبوونی ماستەرپلانەوە دروستبوونە، لە ڕێگەی خودی ماستەرپلانەوە چارەسەریان بكات و شار و شارۆچكەكان ڕێكبخاتەوە، دەمانەوێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا هەموو شار و شارۆچكەكان ماستەرپلانی خۆیان هەبێت و بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیەش ئامادەی هەر جۆرە هاوكاری و پاڵپشتیەكین و لەگەڵ ڕێكخراوە بیانییەكانیش ئەو بابەتە تاوتوێ دەكەین.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاماژەی بەوەش كرد، نەبوونی ماستەرپلان یان كۆنیان لەكاتێكدا كە شارەكان بەردەوام لە فراوانبوودان، لە ماوەی ڕابردوودا زیانی زۆریان لە پێشكەوتنی شار و شارۆچكەكان داوە، لەو سۆنگەیەوە ئەو پرۆژەیە زۆر گرنگە و ئومێدەوارین كارەكانی ئەو لیژنەیە بگاتە ئەنجامێكی باش بۆ پێشكەوتنی زیاتری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.